عیراقی

مقاوه‌مه‌ى عیراقى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مقاوه‌مه‌ى عیراقى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى سیاسیی نوجه‌باى عیراقى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت، مقاوه‌مه‌ى عیراقى به‌ قسه‌كانى ناتانیاهۆ خۆى نادات به‌ ده‌سته‌وه‌ و رووبه‌ڕووى ئیسرائیل ده‌بینه‌وه‌.

فەراس یاسر، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی نوجەبای عیراق رایگه‌یاند "ئاشکرایە دەبێت ئیسرائیل تەرکیز بخاتە سەر هێزەکانی مقاوه‌مه‌ى ئیسلامی، بە تایبەت، بە هۆی ئەوەی عیراق ناوچەیەکی هەستیار و گرنگە بۆ خەونی ئیسرائیلی گەورە، به‌ڵام ئیسرائیل نیگەرانی بەهێزتربوونی مقاوه‌مه‌ى عێباقن و لە گەشەی دەترسن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەڕەشەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل دژی بەرەی مقاوه‌مه‌ درێژەی هەیە و ئێمە پێشتریش هەڕەشەى زۆرمان لەبارەی تیرۆری کەسایەتییەکان پێ دەگەیشت، ئەوه‌ى بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل دەیڵێت بە هیچ جۆرێک راستییەکان ناگۆڕێت، چونکە ئەو هەوڵدەدات کاتێک بۆ خۆی بکڕێت و سەرکەوتنێکی خەیاڵی کە بوونی نییە، ئاراستەی بازاڕ بکات".

باسى له‌وه‌شكرد "فشارێكى زۆر لە لایەن باڵە دەرەوە و ناوخۆییەکان دەخرێتە سەر مقاوه‌مه‌ى عیراق، ئەمه‌ریکا بەدوای فشارخستنە سەر مقاوه‌مه‌ىه‌ بە ئامرازی جۆراوجۆر لە ناوخۆی عیراق، بەڵام هەموو دەزانن کە مقاوه‌مه‌ قەڵغانی عیراقە و ئێمە لەو باوەڕەداین کە مقاوه‌مه‌ لە لایەن خەڵکەوە پاڵپشتی دەکرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan