عیراقی
كێشه لهبهردهم پهسهندكردنى سهرژمێریی ههیه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
زیاتر لە 10 مانگ بەسەر سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عیراق و هەرێمی کوردستان تێپەڕیوە، بەڵام ئەنجامی کۆتاییەکەی پەسند نەکراوە، بەربەستێکی سەرەکی لەبەردەم ئەو پەسندکردنە، ناوچە کوردستانییەکان و چارەنووسی ئەو کەسانەیە کە لە 1957ەوە لەو ناوچانە نەبوون.
هۆکاری سەرەکیی پەسندنەکردنی ئەنجامی کۆتایی، پەیوەندیدارە بە ناوچە کوردستانییەکانەوە، کە هەولێر و بەغدا بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێریی، لەسەر 7 خاڵی پەیوەندیدار بەو ناوچانە رێککەوتن.
محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند "هۆکاری پەسندنەکردنی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی ئەوەیە، زانیارییەکانى بەراورد نەکراوە بە سەرژمێریی ساڵی 1957 کە لە سنووری نەینەوا 40%ی خاکەکەی دەگرێتەوە".
وتیشى "بەگوێرەی ئەو بەراوردکردنە، عەرەبە هاوردەکان لەسەر ئەو ناوچانە هەژمار ناکرێن، بەتایبەت ئەوانەی لەدوای 2014 چوونەتە چەند ناوچەیەک، لەوانە ناحیەی تلکێف".
ع
بیروڕا



