عیراقی

ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى له‌ عیراق ده‌كشێنێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى له‌ عیراق ده‌كشێنێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ورده‌كاریی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عیراق ئاشكراكرد و ده‌ڵیت، سه‌ربازه‌كانمان كه‌مده‌ینه‌وه‌.

شۆن پارنێل، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند "لەژێر راسپاردەی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی سەربازیی، ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان پرۆسەی کەمکردنەوەی سەربازی لە عێراق دەستپێدەکەن".

 وتیشى "ئەمە هەنگاوێکە بەرەو گواستنەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی بەردەوام کە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمه‌ریکا و دەستووری عیراقدا هاوتەریب بێت".

ئه‌مه‌ریكا لە ساڵی 2014وە سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەکات، تاوەکو سەرەتای 2025 ژمارەی سەربازانی لە عیراق نزیکەی 2,500 سەرباز بووە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا بۆ کەمتر لە 2,000 سەرباز کەمبکرێتەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan