عیراقی

هۆشداری دەدرێت لە بارەی هاوردەكردنی مریشكی ئێرانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێت لە بارەی هاوردەكردنی مریشكی ئێرانییەوە


مەودا میدیا-
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق هۆشداری دەدات لە بارەی هاوردەكردنی مریشكی ئێرانییەوە بەهۆی ئەوەی كە ئەنفلۆنزای باڵندە لەو وڵاتەدا بڵاوبووەتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە راگەیەنراوەكەدا دەڵێت"بەهۆی ئەوەی لە وڵاتی ئێران ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەتەوە، بۆیە رێكاری جدی لەبەرامبەر هاوردەكردنی مریشك و باڵندەی ئێرانی دەگرینەبەر". 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات"هاوردەكردنی مریشك و باڵندەی ماڵی و هێلكە و سەرجەم بەرهەمەكانی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە وڵاتی ئێرانەوە جگە لەوەی ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەیە، لە هەمان كاتدا زیانی بە بەرهەمی ناوخۆی گەیاندووە". 

باس لەوەش دەكات"لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڤیتێرنەرییەوە هەموو رێكارێك دەگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە، ئەمەش دوای ئەوەهات، كە ئێران بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكەی لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی وڵاتەكەیدا راگەیاند".
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan