عیراقی
عیراق و توركیا لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاو پێكدەهێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە سەردانێكدا بۆ توركیا د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لەگەڵ هاكان فیدان، هاوتا توركییەكەی كۆبووە و دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەك رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند"لیژنەیەكیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو لە نێوان هەردوو وڵات پێكهێناوە".
د.فوئاد حسێن رایگەیاند"پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق و توركیا مێژوویەكی دوورودرێژی هەیە و ئامانجی سەرەكی سەردانەكەشی لەم كاتەدا بۆ توركیا پەیوەندی بە پرسی ئاوەوە هەیە كە خۆشبەخاتە رێكەوتوون لەسەر ئەوەی لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرژییانەی كە پەیوەندی بە ئاوەوە هەیە".
دواتریش هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد"بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە ئاستی ئاوی بەنداوەكان كەم بووەتەوە، بەڵام كێشەی ئاویان هاوبەشە لەگەڵ عیراق و ئەوانیش پێویستیان بە ئاوە، بۆیە ئێمەش هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانەكە دەدەین".
ئ پ
بیروڕا



