عیراقی
ماڵپەڕێكی ئەمەریكی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماڵپەڕێكی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی عیراق لە بارەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و یان سەروەری عیراق دەگەڕێننەوە یان وڵات نوقمی گەندەڵی دەكەنەوە.
ماڵپەڕی میدل ئیست مۆنیتەری ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێت"ئەمجارە عیراق رووبەڕووی هەڵبژاردنێكی كارەساتبار دەبێتەوە بەوپێیەی لە نێوان سەروەری وڵات یان نەهێشتنی مانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی یەكێكیان هەڵدەبژێرێت".
ماڵپەڕەكە هۆشداری داوەتە عیراقییەكان لەوەی كە ئەگەر ئەمجارە عیراق سەروەری خاكەكەی بەدەستنەهێنێت و كۆتایی بە بوونی هێزەكانی حەشدی شەعبی نەهێنێت، ئەوا وڵاتە تووشی رووداوی كارەساتبار دەبێتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكی نوێ لە وڵاتەكەدا روونادات، بەڵكو دیسان مێژوو دووبارە دەبێتەوە، بۆیە دەبێت عیراقییەكان نوێنەرەكانیان بە وریاییەوە هەڵبژێرن و ئەوانە نەبن كە سەر بە حەشدی شەعبین".
ئ پ
بیروڕا



