عیراقی
کۆمسیۆن رێگە بەم کارە نادات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی تیمی راگەیاندن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عیراق ئاشکرایکرد سیستمی دەنگدان بەتەواوەتی رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەنگدان دەکات.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بڵاویکردەوە "کارتی بایۆمەتری دوای بەکارهێنانی لە دەنگداندا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر کارکردنی رادەگیرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە دانانی کامێرای چاودێری لەناو وێستگەکان رێگری لە بەکارهێنانی موبایل دەکەن و بۆ رێگریکردن لە وێنەگرتن یان بازرگانیکردن بە کارتەکەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ رووماڵکردنی 39 هەزار بنکەی دەنگدان بۆ هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی، 120 هەزار کامێرایان لە سەرتاسەری عیراق داناوە".
ب ح
بیروڕا



