عیراقی

سێ‌ كاندیدی هەڵبژاردن دوورخرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ‌ كاندیدی هەڵبژاردن دوورخرانەوە


مەودا میدیا-
بەهۆی ئەوەی ئاشكرابووە كە بڕوانامەكانیان ساختەیە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق سێ‌ كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوور خستەوە.

بەپێی زانیاری میدیاكانی عیراق، ئەو سێ‌ كاندیدە لە بازنەی بەغدان و بڕیاری دوورخستنەوەیان لە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە دەركراوە. 

باسیان لەوەش كردووە" كاندیدەكان لە كاتی پێشكەشكردنی بەڵگەنامە رەسمییەكانیان، بڕوانامەی سەرەتاییان داوەتە كۆمسیۆن، بەڵام دواتر دەركەوتووە بڕوانامەی سەرەتاییشیان نییە و ساختەیان كردووە".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە ئەو سێ‌ كاندیدە كە ناوەكانیان، زوڕغام حەیدەر، لە لیستی بەدر، حەیدەر عیتابی، لە لیستی عومەقی نیشتمانی و عەلا سەعدی، لە پارتی رووادی نیشتمانی-یە سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتووی بەغدان". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan