عیراقی
لیژنەی نەزاهە فوئاد حسێن بانگهێشتی پەرلەمان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عیراق بڕیاریداوە بانگهێشتی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە بكات لەبارەی دۆسیەی ساختەكاری و دەستكاریكردنی موڵكی دەوڵەت.
سەرچاوەیەك لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە"لیژنەی نەزاهە بڕیاریداوە بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عیراق و بەرێوەبەری نووسینگەكەی بكات لە بارەی چەند دۆسیەیەكی تایبەت بە وەزارەتی دەرەوە لەوانەش بابەتی دزەپێكردنی بەڵگە و سەرپێچی دیكە".
باسی لەوەشكردووە"ئەو دۆسیانەی كە وەزیری دەرەوەی لەسەر بانگ دەكرێت پەیوەستە بە بوونی بەڵگەی ساختە و دەستكاریكردنی موڵكی دەوڵەت و لەو بارەیەشەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" هێشتا دیار نییە كەی وەزیری دەرەوە بانگهێشت دەكرێت، بەڵام بڕیاری بانگهێشتكردنەكەی دەرچووە".
ئ پ
بیروڕا



