عیراقی
185 پارچە شوێنەواری دزراوی عیراق دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە بەریتانیا دەستگیرا بەسەر 185 پارچە ئاسەواری دێرینی دزراوی عیراق كە لە ماوەكانی رابردوودا براوەتە دەرەوەی عیراق.
ئەحمەد فەكاك، وەزیری رۆشنبیری و شوێنەواری عیراق رایگەیاند"پێش هەفتەیەك لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە ئاگاداركرانەوە كە پۆلیسی وڵاتەكەیان دەستیگرتووە بەسەر 185 پارچە ئاسەواری دێرینی وڵاتەكەمان و دەیانەوێت بۆمان بگەڕێننەوە".
وتیشی"ئەو پارچەشوێنەوارانە لە رابردوودا بە تایبەت لە كاتی پرۆسەی ئازادی عیراقدا دزراون و بەقاچاخ براونەتە ئەو وڵاتە و تا ئێستاش 35 هەزار پارچە ئاسەواری تری دزراوی عیراق لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پارچە شوێنەوارەكان ببرێنە باڵیۆزخانەی عیراق لە لەندەن و لەوێشەوە دەهێنرێنەوە بۆ عیراق".
ئ پ
بیروڕا



