عیراقی

عیراق رێكارەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق رێكارەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت


مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەمساڵ پلانێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل پەیڕەو دەكرێـت. 

هاشم سودانی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندووە" بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، ساڵانە نزیكەی ٢٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە دەكرێن، بەڵام تا ئێستا پلانێكی رێكوپێك نییە بۆ چۆنیەتی هێنانی ئۆتۆمبێل لە دەرەوە". 

باسی لەوەشكردووە"پلانێكی نوێیان داناوە و پلانەكەش چۆنیەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و چەند بابەتێكی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی كۆن و بەكارهێنراو و زیانلێكەوتوو لەخۆدەگرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"بەشێكی زۆر لە دامودەزگاكانی وڵات بەشدارییان كردووە لە ئامادەكردنی ئەو پلانە نوێیە، لەوانەش هاتوچۆی گشتی، شارەوانی بەغدا، بەشی ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵی جۆری، وەزارەتەكانی گواستنەوە، كار، ژینگە، بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەكانی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan