عیراقی

ژمارەی کاندیدە سزادراوەکان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی کاندیدە سزادراوەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایکرد بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن ژمارەیەکی زۆر کاندیدیان سزاداوە.

جومانه غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، سزای داراییان بەسەر 400 کاندیدی لیستە جیاوازەکاندا سەپاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کاندیدانەی کە سزای دارایی دراون لە 291 کاندیدی پیاو و 49 کاندیدی ژن پێکهاتوون کە دابەشبوون بەسەر پارێزگا جیاوازەکانی عیراقدا".

ئەوەشی خستەڕوو "سزاکان لە چوارچێوەی رێکارە چاودێرییەکانی کۆمسیۆندایە بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێی یاسا و رێنماییەکان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan