عیراقی

بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات


مەودا میدیا-
بۆ رێگریكردن لە بەقاچاغبردنی دۆلار و خۆلادان لە سزاكانی ئەمەریكا، بانكی ناوەندی عیراق چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد.

بەپێی نوسراوێك كە لە میدیا عیراقییەكان بڵاوكراوەتەوە، بانكی ناوەندی عیراق چەند بڕیارێكی دەركردووە، بۆ ئەوەی رێگریی بكات لەوەی كە دۆلار لە عیراقەوە بەقاچاغ بچێتە دەرەوەی وڵات و بڕیارەكانیش لە یەكی مانگی داهاتوو "تشرینی دووەم"ەوە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە. 

ئەو بڕیارانەی كە بانكی ناوەندی عیراق دەریكردوون خۆی لە چەند بابەتێكی جیاوازدا دەبینێتەوە، لەوانەش مێژوو و ژمارەی پسوولەكان، مەرجەكانی پارەدان، مەرجەكانی باركردن، بەها و دراوی پسوولەكە، ناونیشانی هاوردەكار و هەناردەكار، شوێنی دروستكردنی كەلوپەلەكە، ماركەكەی، نرخی دانەیەك لە كەلوپەلەكە و كۆی نرخەكەش.   

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمەریكا بانكە عیراقییەكان بە هاوكاریكردنی ئێران لە بەدەستهێنانی دۆلار تۆمەتبار دەكات.  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan