عیراقی

عیراق داوای داخستنی کەمپی هۆل دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق داوای داخستنی کەمپی هۆل دەکات
مەودا میدیا-

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا کۆبووەوە و ئاشکرایکرد کەمپی هۆل مەترسییەکی گەورەیە و دەبێت ئەوروپا هاوکاربێت لە داخستنی کەمپەکە.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند "کەمپی هۆل سەرچاوەی مەترسییەکی گەورەی ئەمنیی و قەیرانی مرۆییە و هەڕەشە لە ناوچەکە و جیهان دەکات".
 
كەمپی هۆل دەکەوێتە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان نزیک سنوورەکانی عیراق و لە دوای کۆتاییهاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خێزان و منداڵانی هەزاران چەکداری داعشی تێدا جێگیرکراوە و تاوەکو ئێستا بەغدا بە هەماهەنگی ئیدارەی خۆسەر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە 30 هەزار کەس 20 هەزار هاوڵاتیی وڵاتەکەی لە کەمپەکە گەڕاندووەتەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan