عیراقی

دەوام لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوام لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە سەرتاسەریی عیراق بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان تەرخان دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند  "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لە 11/5وە ئەو قوتخانانە وەردەگرن، کە وەک بنکەی دەنگدان دەستنیشانکراون و دەوامیشیان تاوەکو کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگیرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستادا سەرجەم پارتە سیاسییەکان سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan