گێتی
قالیباف: دەبێت رووبەڕووی ئیسرائیل ببینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد لە بەرانبەر کردەوەکانی ئیسرائیل لە عیراق، سوریا، لوبنان و قەتەر نابێت بە بێدەنگی بمێننەوەو پێویستە بەرەنگاریان ببنەوە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند "ئەمەریکا و ئیسرائیل لە شەڕی 12 رۆژەدا نەیانتوانی هیچ کام لە ئامانجەکانیان بەدیبهێنن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەوەی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر دوژمنەکانی بەهێزتر و خۆڕاگرتر دەکات، دڵی هاوڵاتییانی ئێرانە نەک تەنیا مووشەکەکانیان".
ئەوەشی خستەڕوو "راپۆرتە هەواڵگری و مەیدانییەکان رادەی وێرانکاریی مووشەکەکانی ئێرانیان ئاشکراکردووە کە لە ئیسرائیل دروستیکردووە".
ب ح

بیروڕا