گێتی
ئیسماعیل به‌قایی: ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر جیهان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئەمه‌ریکا بە هەڵسوکەوتەکانی بووەتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.
ئیسماعیل بەقایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمه‌ریکا بەو رەفتارانەی کە نیشانی داوە، بووەتە گەورەترین مەترسیی بۆ سەر ئاسایش، ئێمە شاهیدی کردەوەکانین لەسەر بنەمای زۆربێژی رووت لە بەشێکی جیهان".
وتیشی "لە نیوەگۆی رۆژئاوا هەڕەشەکان لە دژی ڤەنزوێلا و کوبا و نیکاراگوا و تەنانەت بەڕازیل و مەکسیکیش، لەلایەن بەرپرسانی ئەمه‌ریکاوە دووبارە دەکرێنەوە، راگەیاندنی داخستنی ئاسمانی وڵاتێک کارێکە بێ وێنە و پێچەوانەی هەموو ستاندارد و رێسا نێودەوڵەتییەکانه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کارانە بە پێشێلکارییەکی گەورە بزانێت ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتی".
ع
بیروڕا


