گێتی

پرۆسەی ئاشتی پلانە قێزەونەكان هەڵدەوەشێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی ئاشتی پلانە قێزەونەكان هەڵدەوەشێنێتەوە


مەودا میدیا-
لە نوێترین لێدوانیدا لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە وڵاتەكەی، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند" پرۆسەكە هەموو ئەو پلانە قێزەونانە هەڵدەوەشێنێتەوە كە لەسەر ناوچەكە هەیە". 

 رەجەب تەیب ئەردۆگان،سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند"ئەو رێرەوە برایەتییەی كە لە ناوچەكە دادەمەزرێت، یاری و پلانە قێزەون و تێكدەرانەكان هەڵدەوەشنێتێتەوەو دەرگا بە رووی سەردەمێكی نوێ لە وڵات دەكاتەوە".

وتیشی"راستە پێشتر ناكۆكیمان هەبووە، بەڵام دەیان ساڵە دڵمان لەگەڵ خوشك و برایانی كورد و عەرەبی ناوچەكە پەیوەستە و هەرچی لە توانایاندا هەبێت دەیكەن بۆئەوەی سەردەمێكی نوێ‌ لە پێكەوە ژیان لە توركیان بهێننە ئاراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"هەرچەندە توركیا دۆخێكی نالەبار و نەخوازراو لەدەوروبەر و سنورەكانی هەیە، بەڵام پێگەی خۆی وەك ماوەتەوە و دۆخێكی سەقامگیر و ئارامی هەیە". 
ئ پ 



Qaiwan
Qaiwan