گێتی
بەهۆی لافاوەوە 631 كەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی كە چەند رۆژێكە ئەندەنوسیای گرتووەتەوە، تا ئێستا 631 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران كەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی كارەساتەكان لە ئەندەنوسیا رایگەیاند"ژمارەی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا بەهۆی لافاوەكەی دوورگەی سوماترای وڵاتەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 631 كەس و زیاتر لە یەك ملیۆن كەسیش ئاوارە بوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە" زیاتر لە 3.3 ملیۆن كەس بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتووە، ملیۆنێك كەسیش گواستراونەتەوە بۆ پەناگە كاتییەكان تا ئەو كاتەی لافاوەكە كۆتاییدێت".
ئاژانسەكە باسی لەوەش كردووە" 472 كەس تائێستا بێسەروشوێنن و نازانرێت مردوون یان زیندوو، لەگەڵ ئەو ژمارانەش 2600 كەسی دیكە لە هەرسێ پارێزگاكەی ئەو دوورگەیە بریندار بوون".
ئ پ
بیروڕا


