گێتی
مادۆرۆ بڕیاریداوه وڵات به‌جێبهێڵێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەی بەو مەرجەی کە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی لێخۆشبونی یاسایی تەواو وەربگرن.
به‌پێى ئاژانسه‌كه "سه‌رۆكى فه‌نزوێلا داواى له ئه‌مه‌ریكا كردووه به هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی ئەمه‌ریکا و کۆتاییهێنان بەو دۆسیە باڵایەی کە لەبەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان رووبەڕووی دەبێتەوە".
هه‌روه‌ها دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لە رۆژی 21ی ئەم مانگە لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ مادۆرۆ قسەی کردووە، به‌ڵام زۆربەی داواکارییەکانی سەرۆکی ڤەنزوێلا رەتکردووەتەوە، بەڵام ئاگاداری کردووەتەوە کە یەک هەفتەی لەبەردەمدایە وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت بۆ شوێنێک کە خۆی هەڵیبژێرێت لەگەڵ خێزانەکەیدا".
له لایه‌كى تره‌وه، میدیا جیهانییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه "رۆژی هەینی رابردوو مۆڵەتەكەی ترەمپ کۆتایی هاتووەو رۆژی دواتر، داخستنی ئاسمانی ڤەنزوێلا راگەیاندووە".
رۆیتەرز ده‌شڵێت "مادۆرۆ داواشی لە ترەمپ کردووە ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە بەسەر زیاتر لە 100 بەرپرسی حکومەتی ڤەنزوێلادا سەپێنراون، کە هەندێکیان تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، یان گەندەڵی".
ع
بیروڕا


