گێتی
ئیسرائیل خۆى بۆ هێرشى ئێران ئامادهكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویكردهوه، ئیسرائیل خۆى بۆ هێرشى ئێران ئامادهكردووه، ئێرانیش دهیهوێت چهندین زاناى ئهو وڵاته بكاته ئامانج و تۆڵهى رابردوو بكاتهوه.
بهپێى راپۆرتێكى رۆژنامهكه "ئەمجارە تاران تەنیا هێرش ناكاتە سەر دامەزراوە سەربازییەكان، بەڵكو هەوڵی كوشتنی زانا و ئەندازیار و شارەزا سەربازییەكانی ئیسرائیل دەدات".
لهدواى شهڕى 12ى رۆژهى ئیسرائیل و ئێران له مانگى حوزهیرانى ئهمساڵ، هەواڵگری سەربازیی ئیسرائیل دەستی بە رێوشوێنی توندی پاراستن كردووه، نەك تەنیا بۆ پاراستنی كەسایەتییە باڵاكانی سوپا، بەڵكو ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی و ئەفسەر دەگرێتەوە، بەشێوەیەك هەر گەشتێك ئەو كەسایەتییانە بۆ دەرەوەی ئیسرائیل ئەنجامی بدەن، ئەگەر كەسیش بێت، بەپەلە هەڵسەنگاندنی ئهمنى و رێوشوێنەكانی چاودێریكردنی بۆ دەكرێت".
ع
بیروڕا


