راپۆرت

وردەکاریەکانی خوێندن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاریەکانی خوێندن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

بەهاوکاری کۆمەڵێک کۆمپانیای خزمەتگوزاری بوارەکانی پەیوەندیکردن وازارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی پاڵپشتی خوەیندنی بۆ پۆلە ناکۆتاکان راگەیاند لە ژێر ناوی قوتابخانەی ئەلکترۆنیی، لەلایەکەوە هەندیک نا روونی بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستا و خویندکارو قوتابی تێدایە، بەڕیوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە پاڵپشتیەکی باشی دەزانێت بۆ خویندکار و برەو بەزانست و زانیاریان دەدات و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکیش باس لەوە دەکات هیچ قەرارێک نادەین چاوەڕیین خوێندکار لایەنە باشەکانی بخەنەڕوو و مامۆستایەکیش رەخنە لە وەزارەتی پەروەردە دەگرێت و دەلێت "دەبوو لەگەڵ ئەم سیستەمەدا خشتەیەک رابگەیەندرایە بۆ خویندنی وانەکان".

بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بۆ مەودا میدیا سەبارەت بە قوتانخانەی ئەلیکترۆنی وتی "ئەم شێوازە خوێندنە پێ دەوترێت قوتابخانەی ئەلیکترۆنی نەک خوێندنی ئەلیکترۆنی، ئیلزامیش نییە، بەڵام ئیستیجابەی باشی هەیە لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە رۆژانە لە مامۆستا و قوتابی بەڕێژەیەکی زۆر سەردانی دەکەن"

ئەو وانانەی لەم قوتابخانەی ئەلکترۆنییە دەخوێندرێت خوێندکار تاقیکردنەوە تێدا دەکات؟
وتیشی "ئەم قوتابخانەی ئەلیکترۆنییە بۆ دەوڵەمەندکردنی خوێندکارە لەو وانانەی خوێندویەتێ و راکێشانی خوێندکارە  بۆ واناکانی، ئەم وانە و بابەتانەی لێرە دەخوێندرێت خوێندکار تاقیکردنەوەی تێدا ناکات".

بێتوش کاوە، بەڕێوەبەری ئامادەیی بەردەقارەمان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی وێڕای بەباش زانینی ئەم شێوازی خوێندنەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنییە بە مەودا میدیای وت "لە ئێستادا لە سەرەتای بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنییەداین ناتوانین لایەنە باش و خراپەکانی بخەینە روو".

لەلایەکی ترێشەوە نەریمان رەسوڵ، مامۆستا لە ئامادەیی هەڵکەوت لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "من وەک پاڵپشتی بە باشی دەزانم، بەڵام ئەگەربکرێتە ئیلزامی وەزارەت کارێکی خراپ دەکات لە هەمان کاتیشدا هەندێ شێوازی روون نییە بۆ مامۆستا و خوێندکار".

هەژارو کەمدەرامەتەکان چۆن دەتوانن بەشداربن لەم  قوتابخانەی ئەلیکترۆنییە؟
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بۆ مەودا میدیا دەڵیت "بەهاوکاری کۆمەڵێک کۆمپانیای خزمەتگوزاری بوارەکانی پەیوەندیکردن و وازارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان درەستکراوە کردنەوەی بێ بەرانبەرە و تێچووی نییە".

دەشڵێت "ئەم قوتابخانە ئەلیکترۆنییە وەک تێستێکیش وایە  بۆ ئەم ساڵ  و خۆئامادەکردنی بۆ هەر ئەگەرێک بۆ ساڵانی داهاتوو ئەگەر بێتە پێش".

کاری مامۆستایان چییە لەم قوتابخانەی ئەلیکترۆنییە؟
بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستایان هیچ تۆمارێک بۆسەر سیستەمەکە دانانێن و زیادی ناکەن، بەڵکو کات دادەنێن لەگەڵ خوێندکاران و سەیرو گوێ لە وانەکان دەگرن و مامۆستا بە شێوەی تاک یان گرووپ بەشدار دەبێت و وەڵامی پرسیارەکانی و سەرنجی خوێندکار دەداتەوە".

بێتوش کاوە وتیشی "خوێندکاران زۆر لەسەر خەتن بۆ وەرگرتنی کۆد و وشەی نهێنییەکانیان و بەدەمەوە جونیان زۆرە بۆی".

 نەریمان رەسوڵ سەبارەت بە خاڵی بەهێزی ئەم قوتابخانەی ئەلیکترۆنییە دەڵیت "مامۆستا و خوێندکارگرێی دەدات بەیەکەوە و مامۆستا دەتوانێت وەڵامی خوێندکاران بدەنەوە و لەگەڵیان بن بۆگەیاندنی وانەکە بە خوێندکاران بە تەواوی" دەشڵێت "دەبوو لەگەڵ ئەم سیستەمەدا خشتەیەک رابگەیەندرایە بۆ خویندنی وانەکان".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی خوێندکار و دانەبڕابی لە وانەکانی لە ژێر ناوی قوتابخانەی ئەلیکترۆنییە لەسەر تۆڕی    (WWW.EWANE.KRD) بڵاوکردەوەکردەوە بۆ پۆلە ناکۆتاکان  

Qaiwan
Qaiwan