ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی نانی خورما

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی نانی خورما
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

نانی خورما یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا بەتایبەت لەکاتی پارشێودا بخورێت لەگەڵ چادا، شێوازی ئامادەکردن نانی خورما فێربە

پێداویستیەکان

2کوپ ئارد، 1کەوچکی چێشت پیکین پاودەر، 1کوپ خورمای بێ ناوک، 1کوپ ئاوی گەرم، 1کوپ گوێزی وردکراو، 1هێلکە
3بۆ4 کوپ شەکر، 1کەوچکی چێشت ڕۆن، 1بۆ2کەوچکی چا هێل و دارچینی هاڕاو.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

خورماکە دەشۆرێتەوە و هەڵدەشێلدرێت و ئەیکوڵێنیت تا زۆر نەرم دەبێتەوە و ڕۆن دەخەینە سەر ئاگر و دواتر شەکر و هێلکەکەی تێدەکەین و تێکیدەدەین، دواتر ئاردەکە دەبێژینەوە و پیکین پاودەر و هێل و دارچینەکە دەکەین بەسەر رۆن و هێلکەکە و هەڵیدەشێلین تا دەبێت بە هەویر ئینجا هەویرەکە پان دەکەینەوە و پارچە پارچە دەیبڕین بە شێوازی چوارگۆشەیی،هەروەها گوێزە هاراوەکە دەکەین بەسەر خورما و ڕۆنەکە و ئینجا دەیکەینە ناو پارچە بڕدراوەکان و دواتر ئەیپێچینەوە،لەسەر سینیەک دادەنرێت و دەخرێتە فرنێکەوە کە ئاگرەکەی مام ناوەندی بێت بۆ ماوەی 20 خولەک ژێری فڕنەکە دادەگیرسێنین پاشان سەری فڕنەکە دادەگیرسێنین و دواتر لە فڕنەکە دەریدێنین و پێشکەشی دەکەین.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد