گێتی

ساڤایا: عیراق دوو بژاردەی لەبەردەمدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڤایا: عیراق دوو بژاردەی لەبەردەمدایە
مەودا میدیا-

نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری عیراق ئاشکرایکرد پێشوازیی لە هەنگاوی گرووپە چەکدارەکان دەکەن بۆ چەکداماڵین و ئەمەش  پێشهاتێکی ئەرێنییە بۆ داواکاریی مەرجەعییەت.

مارك ساڤایا، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ عیراق رایگەیاند "دەبێت پرۆسەی چەکداماڵین، هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گرووپە چەکدارەکان لەخۆبگرێت و گواستنەوەیەكی رێكخراو و یاسایی ئەندامەکانیان بۆ ژیانی مەدەنی مسۆگەر بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی دەستووری عیراق و سەروەریی یاسا، هیچ  پارتێکی سیاسی یان رێکخراو و تاکێک مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتە و گرووپی چەکداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ عیراق لەبەردەم قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە و دوو بژاردەی هەیە کە یەکەمیان هەنگاونانە بەرەو سەروەریی و سەقامگیری و یەکڕیزی و بژاردەی دووەمیش مانەوەیە لە بازنەی پارچەپارچەبوون و نائارامیدا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan