ئابووری

قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

پرۆسەکە بە دوو قۆناغ دەبێت کە  ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە یەک ملیار و 888 ملیۆن دینار بەسەر زیانلێککەوتوونی لافاوەکەدا دابەش دەکرێت

هەزار و 302 خێزانی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ لە رێگەی چەکی بانکییەوە قەرەبووەکانیان وەردەگرن، کە تەواوی پارە کۆکراوەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 11 ملیار و 676 ملیۆن دینارە.

سالم خەڵەف، بەڕێوەبەری بانکی چەرموو لە چەمچەماڵ رایگەیاند "ئەمڕۆ تەواوی ئەو هاوڵاتییانەی لە قۆناغی یەکەمدا ناویان تۆمارکراوە قەربووەکەیان وەردەگرن و کارمەندانی بانکەکەیان لە دەوام دەمێننەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan