کوردستانی
سبەینێ نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتیی نیمچە هەور دەبێت و پەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە (1- 3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت لەکاتەکانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچەکانی باشووری عیراق پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی چوارشەممەکاریگەری لاواز دەبێت".
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ :14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
ب ح

بیروڕا