ئابووری
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازیی هەرێم ئاشکرایکرد به‌راورد به‌ساڵی رابردوو رێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی كوردستان زیادیکردووە و هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل (2024) تا به‌رواری (2026/9/1) رێگه‌پێدراوه‌و له‌دوای ئه‌و بهروارهوە رێگه به‌و مۆدێله نادرێت بهێندرێته هه‌رێمی كوردستان.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێم رایگەیاند "له‌مساڵدا (932) كۆمپانیا مۆڵه‌تی بازرگانییان بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه‌و (183) هه‌زارو (885) ئۆتۆمبێل له رێگه‌ی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی (هه‌ولێر و سلێمانی) و هه‌ر چوار ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (په‌روێزخان، ئیبراهیم خه‌لیل، باشماخ‌و حاجی ئۆمه‌ران)ه‌وه هاورده‌ی هه‌رێم كراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "(18) مۆڵه‌ت بۆ هێنانی (1870) رافیعهو ده‌ڕاسه دراون و (294) مۆڵه‌ت دراون بۆ ئۆتۆمبێلی كلاسیك‌و (28) مۆڵه‌تیش دراون بۆ هێنانی ماتۆڕسكیل بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر كۆمپانیایه‌ک ئۆتۆمبێل هاورده بكات ده‌بێت پابه‌ندی مهرجو ڕێنماییه‌كان بێت‌و پێویسته ئۆتۆمبێله‌كه بڕاوه‌و سووتاو ژێر ئاوكه‌وتوو نهبێتو له هه‌مانكاتدا پێویسته رێژه‌ی (5%) یه‌ده‌گی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌ی كه هاورده‌ی ده‌كات".
ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی رابردوو (928) مۆڵه‌ت دراوە به‌كۆمپانیاكان و 172 هه‌زارو 231 ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون، وتیشی"به‌راورد به ساڵی 2024 رێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌مساڵدا زیادیكردووه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ده‌روازی فه‌رمییه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێم سه‌رجه‌میان لێره بمێننه‌وه، به‌ڵكو به‌شێكیان ده‌برێنه ناوهڕاستو باشووری عیراق".
ب ح

بیروڕا