کوردستانی

بەهۆی بێكاربوونەوە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بێكاربوونەوە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن


مەودا میدیا-
بەهۆی هاتنی بارهەڵگرەكانی توركی و ئێرانی بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەتاڵنەكردنی بارەكانیان لە دەروازە سنورییەكان، ژمارەیەك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە كەلار گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

حەیدەر كەریم، شۆفێری یەكێك لە بارهەڵگرەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەوان دەیانەوێت ئەو شۆفێرە توركی و ئێرانییانەی كە دێنە هەرێمی كوردستان بارەكانیان لە دەروازە سنورییەكان بەتاڵ بكەن بۆئەوەی ئەوان لەوێوە بارەكان بگەیەننە شارەكانی هەرێمی كوردستان". 

وتیشی"ئەمە تەنها داواكاری شۆفێرانی كەلار نییە، بەڵكو داواكاری شۆفێرانی بارهەڵگری هەموو شارەكانی كوردستانە، چونكە هەموویان وەك یەك بەهۆی ئەو بارهەڵگرە بیانییانەوە بێكار بوون". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەوان لە هەرێم هەموو باج و رسوماتێكی ئۆتۆمبێلەكانیان دەدەن و بێكاریشن، كەچی شۆفێرانی توركی و بیانی بەبێ‌ ئەوەی هیچ باج و رسوماتێكی رێگاوبان و ژینگە بدەن دێنە هەرێمی كوردستان و كارەكانی ئەوانیان بۆخۆیان قۆرخ كردووە". 

ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan