کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی و رەیان کلدانی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی و رەیان کلدانی کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و رەیان کلدانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و رەیان جەختیان لە پابەندبوون بە وادەی یاسایی و بنەما دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دەبێت رێز لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی سوریا بگیرێت و توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan