کوردستانی

شەپۆلێکی نوێی بەفروبارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی نوێی بەفروبارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد چەند شەپۆلی تری بەفرو بارانبارین تاوەکو کۆتایی وەرزی زستان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شەپۆلێکی تر بارانبارین لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات و تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "دوای بارانە بەهێزەکەی مانی 12ی ساڵی رابردوو، هەریەک له مانگەکانی دوو و سێ پڕ باراناویترین مانگ دەبن و دابارین تێیاندا لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و عیراق سەروی نۆرماڵ زۆر باش دەبن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مانگەکانی یەک و دووی ئەمساڵ  بەراورد بە چەند زستانی رابردوو، ساردتر دەبن و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە، پێشبینی دەکرێت مانگەکانی چوار و پێنجیش 50% هەوری ناوخۆیی چڕ بوونەوە بڕەخسێنن و ئەوانی تریش شەپۆلی دەریایی بەگشتیی مانگی چوارو پێنج خراپ نابن بەڵام وەک مانگی دوو سێ و 12 باش نابن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan