کوردستانی
هێزەکانی ئاسایش لە حەڵەب دەگوازینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد دوای هەوڵێکی زۆر و بە نێوەندگیری لایەنە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی راگرتنی پەلامارەکان بۆ سەر خەڵکی حەڵەب، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "بەپێی رێککەوتنەکە شەهیدەکان، برینداران، هاوڵاتییانی مەدەنی گەمارۆدراو و هەروەها شەڕڤانان لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەڵەبەوە بۆ ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەگوازینەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوای لە لایەنە نێوەندگیرەکان کردووە، پابەندی بەڵێنەکانیان بن لە راگرتنی پێشێلکارییەکان و زەمینە خۆش بکەن بۆ گەڕانەوەی ئارامی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکەن".
ب ح

بیروڕا