ستایڵی نوێ

بۆ بەربانگ کوبە بە گۆشت ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ بەربانگ کوبە بە گۆشت ئامادە بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کوبە بەگۆشت یەکێکە لەخواردنە بەتامەکان و دەتوانرێت بە ئاسانی بۆ کاتی بەربانگی ئامادە بکەین، لە مەودا میدیایەوە شێوازی ئامادەکردنەکەی فێربە.

پێداویستیەکان 

پیازی وردکراو بەپێی ویستی خۆت، ٥00گرام گۆشتی وردکراو، 1کەوچک و نیو ترش و بیبەری هاراوی تون و زیرە و خوێ، نیو دەسک کەرەوزی وردکراو، 3کوپ بڕوێش، زەیت، 1کوپ و نیو پیازی وردکراو، 3دەنک سیری وردکراو، خوێ و بیبەری هاڕاو.

چۆنیەیتی ئامادەکردنەکەی

بڕوێشەکە بۆ ماوەی 30خولەک لە ناو ئاودا دادەنرێت دواتر بە دەست دەگوشرێت هەتا ئاوی پێوە نامێنێت و هەمو ئەو پێداویستیانەی کە بۆ دەرەوەی کوبەکە بەکاردێت تێکەڵی دەکەین هەتا دەبێتە هەویر،ئەو پێداویستیانەی کە بۆ ناوەکەی بەکاردێت هەمووی سوور دەکەینەوە و پاشان هەویرەکە دانە دانە پان دەکەینەوەو هەر پارچە هەویرێک بڕێک لە ناوەکەی تێدەکەین و بەشێوەی دانە دانە خڕی دەکەینەوە، دواتر لە  زەیتداسوری دەکەینەوە، بەمشێوەیە کوبەکە ئامادە دەبێت و دەتوانین پێشکەشی بکەین.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد