ئابووری

سەبەتەی خۆراکی هەشتەم دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبەتەی خۆراکی هەشتەم دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئاشکرایکرد وەزارەتی بازرگانی عیراق هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییەکەی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)ی بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک ئاگادارکردووەتەوە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبەتەی خۆراکی هەشتەم بەبێ زیادکردنی هیچ بڕە پارەیەک دابەش دەکەن و بۆ ئەم مانگە کێشەکە چارەسەربووە و بەغدا بڕیار لە بەشەخۆراکی مانگەکانی تر بۆ هەرێم دەدەت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەبەتەی خۆراکی هەشتەم لە ماددەکانی (برج، شەکر، زەیت ، دۆشاو و پاقلەمەنییەکان)، بەڵام بەهۆی پڕبوونی گەنجینەکانیان لە خۆراک کە بەشی دوو مانگی تێدایە، پێیان باشە ناردنی بەشەخۆراک دوابخرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەغدا داوای 117 ملیار دیناری قەرزی پارەی بەشەخۆراکی ساڵانی (2003 بۆ 2022) لە حکومەتی هەرێم دەکاتەوەو هەفتەی رابردوو بڕیای راگرتنی بەشەخۆراکی هەرێمی دەکرد تاوەکو گەڕاندنەوەی قەرزەکە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan