کوردستانی

ئیدارەی خۆسەر دەروازەکانی لەگەڵ دیمەشق داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدارەی خۆسەر دەروازەکانی لەگەڵ دیمەشق داخست
مەودا میدیا-

ئیدارەی خۆسه‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی کردووە، بڕیارایداوە بە داخستنی سەرجەم دەروازەکان لەگەڵ دیمەشق.

ئیدارەی خۆسه‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگەیاند "دەروازە سنوورییەکانی هەریەک لە (تەبقا، رەققە و دێرەلزۆر) تاوەکو کاتێکی نادیار لەگەڵ ناوچەکانی تری سوریا بە داخراوی دەمێننەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەکە لە وەڵامی هەنگاوی حکومەتی راگوزەری سوریا بۆ داخستنی دەروازەکان لای خۆیانەوە و پەرەسەندنە ئەمنییە مەترسیدارەکان دراوەو تەنها بۆ حاڵەتە مرۆییە بەپەلەکان و رێکخراوە مرۆییە باوەڕپێکراوەکان دەکرێنەوە".



ب ح
Qaiwan
Qaiwan