کوردستانی
ئیلهام ئەحمەد: پەلاماردانی گەڕەکە کوردییەکان پیلان بۆ داڕێژراو بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگربەست و رێگریکردن لە پێشێلکاریی زیاتر بەپەلە چاودێرانی سەربەخۆ رەوانەی سوریا بکات.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "ژمارەی ئەو خەڵکە مەدەنییانەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە گیانیان لەدەستداوە زۆرە، ماڵی خەڵک تاڵان دەکرێت، تەرمی شەڕڤانانی ژن لە باڵەخانەکانەوە فڕێدەدرێت، تەنها لە بنەماڵەکەی ئەوحەوت کەس شەهیدبوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەنها لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەیدی حەڵەب، سەرەڕای ئاوارەکانی عەفرین زیاتر لە 500 هەزار خەڵکی مەدەنی هەبوون، کە هەر سێ گەڕەکەکە چەندین مانگ بوو لەلایەن چەتەکانی جۆلانییەوە گەمارۆ درابوون".
ئەوەشی خستەڕوو "پەلاماردانی گەرەکە کوردییەکانی حەڵەب پیلان بۆ داڕێژراو بووە و کۆچێکی بە کۆمەڵ دروستبووە و پێشبینی دەکرێت 148 بۆ 155 هەزار هاوڵاتی مەدەنی کورد بە زۆرەملێ لە گەڕەکە کوردییەکان کۆچبەرکرابن".
باسی لەوەشکرد "گرووپە جیهادییەکانی سەر بەرەی تووندڕەوی عەسایب حەمرەی قاعیدەش بەشداربوون و پەلامارەکان هێندەی تر تووندتر بوو، لە ئیدلب و شارەکانی ترەوە هێز هاتبوون، گرووپەکانی SNA بە پشتگیری تورکیا بەشداری پەلاماردانەکە بوون و دەوڵەتی تورکیش بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان (بایراکتار) پشتگیری ئاسمانی و هەواڵگریی هێرشەکانی دەکرد".
ب ح

بیروڕا