کوردستانی

پشکنینی کۆرۆنا بۆ دانیشتووانی دوو گەڕەکی قەزایەک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشکنینی کۆرۆنا بۆ دانیشتووانی دوو گەڕەکی قەزایەک دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی دوێنێ لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا ئەمڕۆ لەلایەن تیمی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سۆران پشکنین بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە ئەنجام دران کە تووشبووەکانی تێدا نیشتەجێبوون.

جەواد مەهدی، سەرۆکی تیمی پشکنینی کۆرۆنا لە قەزای سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە هەردوو گەڕەکی برایەتی و 26ی گوڵان پشکین بۆ 150 کەس ئەنجامدرا کە بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێی قەزای سۆرانن".

سەرۆکی تیمی پشکنینی کۆرۆنا لە قەزای سۆران ئاماژەی بەوەشکرد "چاوەڕوانین ئەمشەو ئەنجامی پشکنینی ئەو 150 کەسە دەربچێت".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرجەم ئەو حاڵەتانەی کە دوێنی تۆمار کراون لە نەخۆشخانەی ئیماراتین لە شاری هەولێر و باری تەندروستییان زۆرباشە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان