کوردستانی
چەکدارێکی داعش لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی راگەیاند لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کە بەرەگەز عەرەبە و پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی داعشەوە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگاو توانیان کەسێکی بەرەگەز عەرەب موالید 1988 دەستگیر بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "کە ئەو کەسە لەساڵی 2016وە پەیوەندی کردووە بەڕیزەکانی داعشەوە لەپارێزگای نەینەوا لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 2ی تێرور راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسێکەی بەردەوامە ".