کوردستانی

دوو هەفتە دوای ژن هێنانی كوشتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هەفتە دوای ژن هێنانی كوشتیان
مەودا میدیا-

لە ماوەی دوو رۆژدا، دوو كۆڵبەری كورد لە بەرزایەكی كانی سارد و هەنگەژاڵەی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران كوژراون و یەكێكیش برینداركراوە، یەكێك لەكوژراوەكانیش 18 رۆژە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، سێی ئایار، یەكێك لەو كۆڵبەرانە بە ناوی مەحمود مورادی، لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بەهۆی تەقەی سوپای پاسداران كوژراوە كە ماوەی 18 رۆژ دەبێت ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە.

هەروەها كۆڵبەرێكی تر بە ناوی محەمەد ئیبراهیم زادە، دوێنێ شەممە  لە بەرزایەكانی نۆكان و كانی زەرد لە سەردەشت بە تەقەی سوپای پاسداران كوژراوە و تەمەنی 37 ساڵ دەبێت.

كۆڵبەرێكی تر بە ناوی سدیق ئەحمەدی، لە بەرزایەكانی گوندی سنوری وەكیل لە نزیك شاری چاڵدێران و تەقەی لێكراوە  وبرینداربووە.

ساڵانە بەتەقەی سوپای پاسدارانی ئێران زیاتر لە 50 كۆڵبەری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكوژرێن و برینداردەبن.

مەحمود مورادی،ئةو گەنجەی 18 رۆژە ژیانی هاوسەری پێكهێنابوو لە لایەن سوپای پاسدارانەوە كوژراوە
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان