کوردستانی
پیاوێك 32 ساڵە چاوەڕێی ئەمڕۆژەی دەكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كامیل عەبدولقادر، ئەو بەركەوتووەی چەكی كیمیایی كە 32 ساڵە بە دەست ئازای سییەكانیەوە دەناڵێنێت و دوای نزیكەی دوو ساڵ مانەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ نەشتەرگەری چاندنی سییەكانی بۆ دەكرێت.
كامیل عەبدولقادر، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەكەم بۆ دەكرێت دەخوازم نەشتەرگەریەكی سەركەوتووبێت، 32 ساڵە چاوەڕێم و نزیكەی دوو ساڵیشە لە ئەڵمانیام تا لە رێگەی كەسێكی خۆبەخشەوە سیيە كانم بۆ دابین بكرێت".
پێشتریش ئەوەی راگەیاندووە "لە كاتی نەشتەرگەرییەكەی پێویستی بە خێزان و كەسوكارەكەی دەبێت خزمەتی بكەن و لەلایبن، بەڵام تائێستا نەتوانراوە ڤیزەیان بۆ وەربگیرێت".