کوردستانی
پیاوێك بە بەرچاوی ژنەكەیەوە كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە گەڕەكی شۆرەجە لە شاری كەركوك پیاوێك بە بەرچاوی ژنەكەیەوە كوژرا.
ئەو هاوڵاتییە لە یەكێك لە بەنزینخانەكان كوژراوە لە كاتێكدا چاوەڕیی وەرگرتنی بەنزینی كردووە، كەسێك هاتوەتە سەر رێگەیان و چەند فیشەكێكی پێوە ناوە و هەڵهاتووە.
ئەو هاوڵاتیە دوای ئەوەی دەستبەجێ كوژراوە، رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و هێزەكانیش پۆلیسیش بەدوای بكوژەكەوەن و تا ساتی ئامادەكردنی ئەو هەواڵە بكوژەكە دەستگیرنەكراوە.