ستایڵی نوێ

بۆ ئەم ئێوارەیە خواردنێکی جیاواز ئامادەبکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەم ئێوارەیە خواردنێکی جیاواز ئامادەبکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

تشریبی مریشک یەکێکە لەو خواردنە بەتامانەی کە زۆرکەس حەز بە تامکردنی دەکات، ئێمەش شێوازی ئامادەکردنەکەیت فێر دەکەین بە ئاسانترین شێواز.

پێداویستییەکان

یەک و نیو مریشک، سێ کەوچکی چێشت دۆشاو، سێ تەماتەی وردکراو، چوار دەنک سیری پاکراو، سێ لیمۆ بەسرە و دوو ماجی و ئاو و زەیت بە پێی ویستی خۆت، 8 پیازی پاککراو، 1 پەتاتە یان 300 گرام پەتاتەی قاشکراو, 1 کوپ نۆک, خوێ بەپێی پێویست.


چۆنێتی ئامادەکردنەکەی

زەیتەکە لە مەنجەڵێکی گەورەدا سوربکەرەوە، پاشان مریشکەکەی خاوێن کردووتەوە و لەت لەتکراوە، بیخەرە ناوی، بۆ ماوەی 8-10 خولەک تا رەنگ زەرد دەبێت، دواتر دۆشاوی تەماتەکەی تێبکە، بۆ ماوەی سێ خولەک، ئینجا تەماتە و سیر و لیمۆ بەسرە و ماجی و خوێ و پیازەکانی تێبکە، پاش چەند خولەکێک ئاوەکەی تێبکە و تێکی بدە، وازی لێبهێنە تا 10 خولەک، دواتر نۆکەکەی بۆ زەرد دەکەین پاشان نۆک و پەتاتەکەش تێکەڵی مریشکەکە دەکەین بۆ ماوەی 20 خولەک یان زیاتر تا تەواو هەموویان دەکوڵێن وازی لێدەهێنین، بەم شێوەیە تشریبەکە ئامادە دەبێت و دەتوانی پێشکەشی بکەیت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە