کوردستانی

یەكێتی و گۆڕان پێكەوە بەڵێنێك دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی و گۆڕان پێكەوە بەڵێنێك دەدەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لە كۆبوونەوەیەكی ئاساییدا، هەردوولا جەختیانكردەوە لە دابینكردنی مووچە بۆ هاوڵاتیان.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە "هەردوولا جەختیان كردەوە لە  دابینكردنی بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەكانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەكان لەم پێناوەدا بخرێتە گەڕ".

هەروەها "هەنگاوە كردارییەكانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەكانمان و پتەوكردنی متمانە بگرینەبەر، پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانین بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی و گرتنەبەری ڕێكارە یاساییە پێویستەكان، وەك لە ڕێككەوتنی نێوان هێزە بەشدارەكانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان