ستایڵی نوێ

شێوازێکی نوێی شۆربا دروستکردن فێربە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازێکی نوێی شۆربا دروستکردن فێربە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ئێوارانی مانگی رەمەزاندا لە کاتی بەربانگ خواردنی شۆربا خواستێکی زۆرە لەسەرە ئێمەش فێری دروستکردنی شۆربایەکی بەتام و جیاوازت دەکەین ئەویش شۆبای مریشک و برنجە، کەم بەمشێوازەی خوارەوە ئامادە دەکرێت.

پێداویستیەکان

نیو کیلۆ سنگی مریشکی کوڵاو، 2کوپ برنجی خڕ، 1پیازی وردکراو، خوێ و بیبەری رەش، نیو کوپ کەرە(زبدە)، 1کەوچکی بچوک کاری، 2کەوچکی چێشت شویتی وردکراو، 6کوپ ئاو، 2ماجی، نیو کوپ گێزەر، 3بۆ4 کوپ ئارد، 200گرام قارچک، ئاو، خامە، لیمۆ.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

کەرەکە دەخەینە سەر ئاگر و پیازەکە سوردەکەینەوە لە ناو کەرەکەدا و پاشان گێزەرەکە و قارچکەکەی تێدەکەین و بە باشی تێکی دەدەین و دواتر ئاردەکەی تێدەکەین و تێکی دەدەینەوە، پاشان ماجیەکەی تێدەکەین و ورده وردە ئاوەکەی دەکەینە ناو هەتا دەکوڵێت لە دوایدا خوێ و شویت و برنج و سنگی مریشک و بیبەری رەش و کاریەکەی دەکەینە ناوی، هەروەها خامەکە دەکەین بە سەریدا  بۆ ماوەی 30خولەک لەسەر ئاگر دایدەنێین و لە کۆتایدا دەیکەینە قاپێکەوە و لەگەڵ لیمۆ پێشکەشی دەکەین.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد