جیهانی
خانمە وەزیرێکی روسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو ئەنجامەی ئەمڕۆ راگەیاندراوە ئۆلگا لوبیمۆڤای، وەزیری کولتوری رووسیا ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی بووە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەنجامی ئەو وەزیرە بە ئەرێنی دەرچوو بڕیارە ئۆلگا لوبیمۆڤای بخرێتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە و کەرەنتینە بکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر میخایل میشوستینی، سەرۆک وەزیرانی رووسیا توشی کۆرۆنا بوو، پاشان لە 1/5/2020 ڤلادیمێر یاکوشێڤی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی رووسیا توشی کۆرۆنا بوو.