ستایڵی نوێ

ساز ئاسۆ باسی خۆشەویستی و هاوسەرگیری دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساز ئاسۆ باسی خۆشەویستی و  هاوسەرگیری دەكات
مەودا میدیا-

خانمە پێشكەشكاری دیاری كوردستان لە بارەی چەند پرسێكی تایبەت بە ژیانی خۆی قسە دەكات و دەڵێت، جارێ بڕیاری هاوسەرگیرم نەداوە و ئەگەر هاوسەرگیریش بكەم، دەمەوێت سێ منداڵم هەبێت.

ساز ئاسۆ خانمە پێشكەشكار دەڵێت "لە ئێستادا سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ پرۆژەیەكی گەورە، لە بارەی خۆشەویستیشەوە دەڵێت، ئێستا سینگڵم خۆشەویستێشم نییە".

هەروەها "لە ماوەی پرۆسەی هاوسەرگیری حەز ئەكەم یەكەم مناڵم كچێ بێت و سێ منداڵیشم هەبێت، خۆم سینگڵیم هەڵمبژاردووە، بەڵام نازانم كەی هاوسەرگیری دەكەم و لە رابردووی خۆشم رازیم".

لە بارەی دیاریكردنی كەسێك وەك هاوسەر وتیشی "ئەو كەسەی من هەڵیدەبژێرم، هیچ لە مێشكم نییە كە كەسێكی چۆنبێت، بەڵام هەر كەس كە هاتە ژیانمەوە ئەو كات دەتواننم بڕیار بدەم ئەو كەسە ئەوەیە من دەمەوێت یان نا، رقیشم لە كەسی مەسڵەحەت چییە".

https://www.youtube.com/watch?v=QhCLqJukIkA&fbclid=IwAR0R0Ll4y9SQP4C9Lqk17qo1rw1lmXOSNiiIIUTQRGFRFpGZQefo0xrjXFI
Qaiwan
Qaiwan