جیهانی

لە بارەی رووداوە گەورە و ترسناكەكەی پانزەی رەمەزانەوە روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی رووداوە گەورە و ترسناكەكەی پانزەی رەمەزانەوە روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەگەرچی باس لە روودانی رووداوێكی سروشتی دەكرێت لە 15ی رەمەزان كە دەكەوێتە رۆژی هەینی واتە سبەینێ 8ی ئایار، بەڵام بە وتەی حاجی كاروان بانگخواز، ئەوەی دەوترێت راست نییە و پێویستە موسڵمانان و مامۆستایان ئایینی وردتر بڕوانە فەرموودەكانی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) لەسەر بێت.

زۆربەمان ئەوەمان بیستووە كە باس لەوە دەكەن، ئەگەر یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بكەوێتە رۆژی هەینی، وەك رەمەزانی ئەمساڵ، ئەوا 15ی رەمەزانیش دەكەوێتە رۆژی هەینی كە سبەینێ 15ی رەمەزانە و رۆژی هەینییە، بۆیە باس لە روودانی رووداوێكی سروشتی دەكرێت كە دەنگێكی بەرزی ترسێنەرە.

لەو بارەوە حاجی كاروان، بانگخواز دەڵێت "ئەوەی دەوترێت رۆژی 15ی رەمەزان دەنگێكی گەورەو ترسێنەر روودەدات، شتێكی راست نییە، نابێت موسڵمانان و مامۆستایان بڕوا بەو فەرموودە لاوازانە نەكەن كە هەیە و وردتر بڕوانە فەرموودەكانی پێغەمبەری ئیسلام".

هەروەها دەڵێت "پێغەمبەر مجەمەد (د.خ) لەسەر بێت، بۆ بابەتی غەیبی كات و رۆژ و مانگی دیاری ناكات، حاڵەتەكەش دیاری ناكات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان