جیهانی
دۆخی تورکیا مەترسیدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 57 كه‌س بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و هه‌زار و 977 كه‌سیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاشکرای کرد "له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 30 هه‌زار و 395 كه‌س پشكنینی کۆرۆنایان بۆ كراوه، هەروەها هه‌زار و 977 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه و 57 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هەروەها چوار هه‌زار و 782 كه‌سی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەش کرد "كۆی گشتیی ژماره‌ی گیان لەدەستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 641 كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ 133 هه‌زار و 721 كه‌س بەرزبووەتەوە و هه‌زار و 260 كه‌س له‌ژێر چاودێریی چڕدان و 82 هه‌زار و 984 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه".