جیهانی
بەریتانیا بەردەوامە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- جیهاد هەورامی
وەزیری تەندروستی بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند مانەوە لەماڵەوە لەو وڵاتە بۆ ماوەی سێ هەفتەی تر درێژ کراوەتەوە و هەواڵەکانیش بۆ کەم کردنەوە و بنەبڕ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامی هەیە.
مات هانکۆگ، وەزیری تەندروستی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی سێ هەفتەی دیکەی نوێ کردەوە بۆ مانەوەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و ئاماژەی بەوەشدا "هێشتا بارودۆخەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە و رێژەی توشبوون و مردن بەهۆی کۆرۆناوە هێشتا نەگەیشتووەتە رادەیەکی نزمتر تاوەکو بتوانین کۆتایی بە لوک داون بهێنین".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی توشبووان 200 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و رێژەی گیان لەدەستدانیش گەیشتە سی هەزار کەس، ئەمەش وای لە بەرپرسانی بەریتانیا کردووە درێژە بە قەدەغەی هاتووچۆ بدەن تاوەکو هەوڵەکانیان بەئەنجام دەگات.