ستایڵی نوێ

کاردینای سپی هێرش دەکاتە سەر هەڵکەوت زاهیر

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاردینای سپی هێرش دەکاتە سەر هەڵکەوت زاهیر
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خانمە هونەرمەند کاردینا هێمن ناسراو بە کاردنیای سپی لە نوسینێکدا بە توندی وەڵامی هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری کورد دەداتەوە لەبارەی ئەوە لە بەرنامەی گفتوگۆی کچاندا هەڵکەوت زاهیر وتی "ئامۆژگاری قوتابییەکانم دەکەم جلی رووت لەبەر نەکەن".

کاردینا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگران نوسیویەتی "ئەوە کەس نییە بەو بەناو هونەرمەندە بڵێت درۆ دەکەیت یانی خۆ ئێمە نەمردووین ئاوا بە ئیسراحەت درۆ دەکەیت، من خودی خۆم وتم ئەو شیعرانە ناشیان و بۆ گۆرانی و با خوشکەکەم  کریستاڵ جلی کوردی بکات جوانترە، وەڵامەکە خۆت بیر مامۆستا وتت کاردینا تۆ منداڵی جارێ دوای 10 ساڵی دیکە دەزانی بۆ وادەکەم".

لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات "تۆ مامۆستای لە خراپکردنی ئەو گەنجانەی کە پێویستیان بە هاوکاری و دەستگرتنە".

لە کۆتایشدا نوسیویەتی "تۆ بۆ هەمیشە قەرزاری ئێمەی بۆیە لەسەر پارە حەرامەکانت بنوو مامۆستا قسەی گەورە مەکە، چونکە یادەوەریمان لەدەست نەداوە".
Qaiwan
Qaiwan