ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای گۆشت بە رێگایەکی ئاسان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی شۆربای گۆشت بە رێگایەکی ئاسان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا ئێواران کاتی بەربانگ زۆر کەس ئارەزووی خواردنی شۆربا دەکات، ئێمەش فێری ئامادەکردنی شۆربای گۆشتت دەکەین.

پێداویستییەکان

2/1 کیلۆ گرام گۆشت، 1 پیاز، 1 ته‌ماتهی گەورە ، خوێ، 2/1 که‌وچکی گه‌وره‌ ریحانه‌ی وشک،1 که‌وچکی گه‌وره‌ که‌ره (زبدە)‌، که‌ره‌وز و بیبه‌ری ڕه‌ش بەپێی پێویست.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

گۆشته‌که‌ له‌گه‌ل پیاز و که‌ره‌وزه‌که‌ له‌ناو که‌ره‌که‌دا سوردەکەینەوە ده‌که‌ینه‌وه‌، دواتر خوێ و بیبه‌ری ره‌ش و ته‌ماته ‌و ریحانه‌ وشکه‌که‌ی تێده‌که‌ین و باش تێکی ده‌ده‌ین.ئه‌وه‌نده‌ ئاوی تێده‌که‌ین تاکو گۆشته‌که‌ ده‌كوڵێت، دواتر ده‌یکه‌ینه‌ قاپێکه‌وه‌و له‌گه‌ل نان پێشکه‌شی دەکەین.
Qaiwan
Qaiwan